Şenhan Bolelli
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2022
مەدرید - AA
لە هەفتەی ١٣هەمینی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئالمێریا تۆمار کرد.
گرنگترین تایبەتمەندی رووبەڕووبوونەوەکە ئەوە بوو کە جیرارد پیکێ کە ماوەی ١٥ ساڵە لە بارسێلۆنا یاری دەکات، لەم یارییەکدا کۆتایی بە ژیانی پیشەگەریی وەرزشیی خۆی هێنا.
پیکێ کە لە خولەکی ١١ی یارییەکەدا، وەک کاپتنی یانە کەتەلۆنییەکە هاتە ناو یاریگا لە خولەکی ٨٣دا، ئەندرێاس کریستینسن جێگەی گرتەوە و لە یاریگای نو کامپ بە چەپڵەی ٩٠ هەزار هاندەر لە یارییەکە هاتەدەرەوە.
گیرارد پیکێ کە ٦١٦مین یاری خۆی لە بارسێلۆنا ئەنجام دا و ٣٠ نازناوی لەگەڵ یانەکەیدا بەدەست هێناوە، بووە پێنجەم یاریزان کە زۆرترین یاری بۆ یانەکە ئەنجامداوە.
بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە ڤیدیۆیەک کە لەبارەی ژیانی وەرزشیی ئەستێرە ئیسپانییەکە ئامادە کرابوو لە یاریگای نو کامپ نمایش کرا و سەرجەم یاریزنانی بارسێلۆنا کە بۆ خۆ گەرمکرنەوە هاتنە ناو یاریگا لە دواوەی درسەکانیان "پیکێ" و لەسەر سنگیان "هەمیشە ٣" (ژمارەی درێسی پیکێ) نووسیبوو.
لە کۆتایی یارییەکەشدا لە یاریگادا، رێورەسمی ماڵئاواییکردن بۆ یاریزانەکە رێکخرا.
لە یارییەکەدا کە نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات لە نیوەی دووەمدا، بارسێلۆنا دوو گۆڵی لە رێگەی یاریزانان عوسمان دێمبلی (خولەکی ٤٨) و فرێنکی دی یۆنگ (خولەکی ٦٢) تۆمار کرد.
یاریزانی بارسێلۆنا، رۆبەرت لیڤاندۆسکی لە خولەکی شەشەمدا، لێدانێکی سزای لەدەست دا.
بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا کۆی گشتی خاڵەکانی بۆ ٣٤ خاڵ بەرزکردەوە و بۆ ماوەیەکی کاتیی پێشەنگی ریزبەندی یانەکانی لە ریال مەدرید کە خاوەن ٣٢ خاڵە و یارییەکی کەمتر ئەنجامداوە، وەرگرت.
ئالمێریا-ش بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ لە ریزبەندی ١٥مین مایەوە.