Murat Kaya
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
چل و چوارەمین ماراسۆنی ئیستانبوڵ ئێن کۆڵای کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی ئیستانبوڵ و بە هەماهەنگیی گەورە شارەوانی شارەکە سازدەکرێت دەستی پێ کرد.
ئهم ماراسۆنه كه هەڵگری نازناوی "تاكه ماراسۆنی نێوان كیشوهرهكانی جیهانە" و لهلایهن یهكێتیی وەرزشی جیهانییەوە خراوهته "Elite Label"هوه بۆ جاری چل و چوارەمینە ئهنجام دهدرێت.
ماراسۆنەکە لە بەری ئانادۆڵو و ٢٥٠ مەتر لەپشت پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز دەستی پێ کرد.
لە ماراسۆنەکەدا، ٥٦ وەرزشکاری دیار بەشدارن و لەسەر ئاستی خانمان هەریەک لە سیشالی دالاس و میلیسیش تسیگایا و لەسەر ئاستی پیاوانیش هەر یەک لە ماریوس کیموتای و ساموێل کیپلیمۆ و تادیسی کیمیجاجو و رۆبێرت کیپکیمبۆی بەشدارن.
لەم ماراسۆنەدا کە لەهەر سێ بەشی ٤٢ کیلۆمەتری، نیوە ماراسۆنی ١٥ کیلۆمەتری و راکردنی گشتیی هەشت کیلۆمەتری پێکهاتووە، نزیکەی ٦٠ هەزار کەس بەشداری دەکەن.
- خەڵاتەکان
خەڵاتی براوەی یەکەمی سەر ئاستی پیاوان و خانمان لەم ماراسۆنەدا بۆ هەر یەکێکیان ٢٠ هەزار دۆلارە.
براوەی دووەمی ماراسۆنەکەش ١٠ هەزار دۆلار و سێیەمیش شەش هەزار دۆلارە.
بۆ ئەو هاووڵاتییە تورکانەی پلەی یەکەم بەدەستدەهێنن ٣٠ هەزار لیرە، دووەم ١٥ هەزار لیرە و سێیەمیش پێنج هەزار لیرەیان پێ دەدرێت.