Mutlu Demirtaştan
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
گران پریکسی ئەمریکی کە تایبەتە بە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل، هەتا ساڵی ٢٠٢٦ لە پاڵەوانێتی فۆرمولا ١ دا دەمێنێتەوە.
فۆرمولا ١ لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکادا گرێبەستێکیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ کردوە.
بەگوێرەی گرێبەستەکەش ئەم پێشبڕکێیە کە لە ئاوستینی پایتەختی ویلایەتی تەکساس، ساز دەکرێت، تا ساڵی ٢٠٢٦ لە فۆرمولا ١ دا دەمێنێتەوە.
لە ساڵی ٢٠٢١دا گرێبەستی ١٠ ساڵەیی گراند پریکسی ئەمریکی کۆتاییهات و لە ئێستاشدا گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ نوێکراوەتەوە.