Emre Doğan,Ercan Doğan
07 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
چل و سێیه‌مین ماراسۆنی ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن هاوپشكی ئیستانبوڵ سپۆر'ی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئیستانبوڵ به سپۆنسه‌ری N Kolayی ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌م ماراسۆنه كه نازناوی "تاكه ماراسۆنی نێوان كیشوه‌ره‌كانی جیهانی پێ دراوه" و له‌لایه‌ن یه‌كێتیی له‌شجوانی جیهانییه‌وه خراوه‌ته "لیستی ئاڵتونی"یه‌وه بۆ جاری چل و سێیه‌مین ئه‌نجام ده‌درێت.
ماراسۆنه‌كه له كۆتایی دوو سەد و پەنجاههمین مه‌تری پردی شه‌هیدانی ١٥ی تهمووز له به‌ری ئاسیای ئیستانبوڵ ده‌ستی پێ كرد.
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو؛ سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی، مه‌ڕاڵ ئاكشه‌نه‌ر و سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئیستانبوڵ سه‌ره‌تا ده‌ستیان به ماراسۆنه‌كه كرد.
به تێكڕایی ٤٠ هه‌زار كه‌س به‌شداری له ماراسۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر دوو ئاستی جیاوازی ١٥ كیلۆمه‌تر رێ بڕین و هه‌شت كیلۆمه‌تر رێبڕینی خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌م ماراسۆنه دوو ئاستییه ساڵی رابردوو، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ئه‌نجام نه‌درا.
به‌هۆی ماراسۆنهكهوه ئه‌و رێگایانه به رووی هاتوچۆدا داخراون كه ماراسۆنه‌كه‌یان لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی ده‌بنه براوه‌ی یه‌كه‌می ماراسۆنه‌كه هه‌ریه‌كێكیان به پێدانی بڕی ٣٥ هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له پێشبڕكێكه‌دا دووه‌م ده‌بن به ٢٠ هه‌زار و سێیهمینهكانیش به ١٠ هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێن.
كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رزشوانانی توركیایش به پێدانی ٣٠ هه‌زار دۆلار یه‌كه‌مه‌كان، به ١٥ هه‌زار دۆلار دووه‌مه‌كان و به پێنج هه‌زار دۆلاریش سێیه‌مه‌كان خه‌ڵات ده‌كات.