رۆما - AA
لە دوانزەهەمین هەفتەی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەکانی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی میلان میوانداری یانەی ئینتەر-ی رکابەرە دێرینەکەی کرد و بە ئەنجامی یەک بە یەک یەکسان بوون.
ئەو دوو یانە گەورەیەی شاری میلانۆ کە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی خولەکە دەدەن، یارییەکی بەهێزیان ئەنجام دا.
یارییەکە کە لە یاریگای سان سیرۆ لە میلانۆ بەڕێوەچوو لەلایەن دانیێل دۆڤەری ناوبژیوانی کرا.
لە خولەکی ١٠ی یاریەکەدا، ناوبژیوان بڕیاری لێدانی سزای دا لە بەرژەوەندی ئینتەر و لە خولەکی ١١دا، هاکان چالهانئۆغڵو لێدانەکەی ئەنجام دا و گۆڵی تۆمار کرد.
میلان وەڵامی بۆ ئەو گۆڵە درەنگ نەکەوت و لە خولەکی ١٧ی یارییەکەدا، گۆڵی بەرامبەری تۆمار کردەوە.
دوای ململانێکی زۆر بەهێز، هەردوو گێمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات و هەردوو یانەکە یەکی بە بەدەستهێنانی خاڵێک یاریگایان جێهێشت.
بەو ئەنجامە میلان کۆی خاڵەکانی گەیشتە ٣٢ خاڵ، بەوەیش پێشەنگی خولەکە دەکات.
بەڵام ئینتەر کە تێکڕای خاڵەکانی گەیشتووەتە ٢٥ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.