Ercan Doğan
24 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2021
تۆکیۆ- AA
٣٢ههمین یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە کە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن میوانداری دەکات، لە یاریگای نیشتیمانی ژاپۆن بەشێوەیەکی فەرمی دەستیپێکرد.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکاندا بەرپرسانی چەندین وڵاتی جیهان ئامادەبوون لە نێویشیاندا هەریەکە لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و هاوسەرەکەی جیل بایدن.
ئیمپڕاتۆری ژاپۆن، ناروهیتۆ رێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئەنجامدا.
جێی ئاماژەیە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ لە ساڵی ١٩٦٤ەوە لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا، ئۆڵۆمپیادی٢٠٢٠ خرایە ئەمساڵ و رێوڕەسمی کردنەوەکەش بەبێ ئامادەبوونی بینەران بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە چوار کاتژمێری خایاند و ئامادەبووان پابەندبوون بە تەواوی رێنماییە تەندروستییەکانەوە.
سەرەڕای هەموو ئەمانە لە کاتی رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر دژ بە ئەنجامدانی ئۆڵۆمپیاتەکان لە دەرەوەی یاریگای نیشتیمانی ژاپۆن گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.