Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2016
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و چیلی بە بردنەوەیان لە هەردوو هەڵبژاردەی ڤەنزویلا و مەکسیک خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە چارەکی کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکادا، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤەنزویلا بوویەوە و توانی بە ئەنجامی ٤-١ یارییەکەی لێ بباتەوە.
گۆڵەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە خولەکەکانی ٨، ٢٨، ٦٠ و ٧١دا لەلایەن یاریزانان هوگواین (دوو گۆڵ) ، لیۆنێل میسی و ئیریک لامیلا ( یەک گۆڵ) تۆمار کران.
تاکە گۆڵەکەی ڤەنزویلاش لە خولەکی ٧٠دا لەلایەن یاریزان رۆندۆنەوە تۆمار کرا.
لە لایەکی دیکەشەوە هەڵبژاردەی چیلی بە ئەنجامی ٧ گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی مەکسیکی کرد.
لەو یاریەدا هێرشبەری چیلی، ئێدواردۆ ڤارگاس سوپەر هاتریکی تۆمار کرد و ئەدیسۆن بۆش دوو گۆڵی تۆمار کرد و ئەلێکس شانشێزیش گۆڵێکی تۆمار کرد.