Erkan Tiryaki
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2021
تۆکیۆ - AA
لە شەشەمین رۆژی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠دا لە بەشی بۆکسێن بۆ خانمان لە کێشی ٥١ کیلۆگرامدا، یاریزانی تورکیا، بوسە ناز چاکرئۆغڵو سەرکەوت بۆ یاریی چارەکی کۆتایی.
لە خولی ١٦ی کۆتا یارییەکان کە لە یاریگای کۆکوگیهان بەڕێوەچوو، بوسە ناز رووبەڕووی یاریزانی ئۆزبەکستانی، تورسونۆی راخیمۆڤا بووەوە.
بوسە ناز چاکرئۆغڵو-ی تەمەن ٢٥ ساڵ لە یەکەم قۆناغدا، نەیتوانی بەپێی پێویست تواناکانی نمایش بکات و لە کۆی پێنج ناوبژیوان چواریان پلەی باڵایان بە وەرزشوانە ئۆزبەکستانیەکە بەخشی. لە قۆناغی دووەمدا بوسە ناز بە توانایەکی باشترەوە یاریی کرد و ئەمجارە لە کۆی پێنج ناوبژیوانەکە سیانیان دەنگیان پێدا و لە کۆتا قۆناغدا دەنگی چوار ناوبژیوانی بەدەست هێنا و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی.