Sangar Hamad Azeez
08 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
لە دوایین یاریدا لە یاریگای خۆی، یانەی لیستەر سیتی بە ئەنجامی ٣-١ لە یانەی ئێڤەرتۆنی بردەوە و جامی پرێمەرلیگی بەرز کردەوە.
لە چوارچێوەی یاریییەکانی هەفتەی ٣٧ی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی، یانەی لیستەرسیتی میوانداری یانەی ئێڤەرتۆنی کرد.
کوڕانی رانیێری کە دوای بەدەستهێنانی نازناوەکە بە ورەیەکی بەرز یارییان دەکرد توانیان شکست بە یانەی ئێڤەرتۆن بێنن.
لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە یاریزان جێمی ڤاردی لە خولەکی ٥ دا گۆڵی یەکەمی بۆ لیستەر تۆمار کرد.
دوای ئەم گۆڵەش لە خولەکی ٣٣دا یاریزان ئاندی کینگ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمار کرد.
لە گێمی دووەمدا یانەی لیستەر بەردەوام بوو لە نیشاندانی ئاستی بەرز و تا لە خولەکی ٦٥ دا گێمی ڤاردی لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد.
لە کۆتایی یارییەکەش لە خولەکی ٨٨ دا یاریزنا کیڤن میرالیس تاکە گۆڵی ئێڤەرتۆنی تۆمار کرد.
دوای یارییەکە لە رێوڕەسمێکدا جامی پرێمەرلیگ بۆ وەرزی ٢٠١٥ -٢٠١٦ درایە یانەی لیستەر و لە رێگەی کاپتنی یانەکە یاریزان کریس مۆرگەنەوە بەرز کرایەوە.
جێگەی ئاماژەیە یانەی لیستەر سیتی کە سالێک بەر لە ئێستا هاتە یانە نایابەکانی ئینگلیزی لە سەرەتای وەرز بە ئامانجی دانەبەزین لە خولەکە یاری دەست پێکرد بەڵام دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی ئامانجەکە زیادی کرد و تا لە کۆتاییدا توانیان بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیان خولی نایابی ئینگلتەرا بەدەست بهێنن.