Sangar Hamad Azeez
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
لە دواین یاری هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ تۆپی پێ، یانەی چێڵسی یەکەم سەرکەوتنی تۆمار کرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ تۆپی پێ، شەوی رابردوو، یانەی چێڵسی لەناو یاریگای ستاندفۆرد بریج رووبەڕووی یانەی وێستهام یونایتد بووەوە.
یارییەکەش بە سەرکەوتنی کوڕانی کۆنتی بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.
گوڵەکانی یانەی چێڵسی لە خولەکەکانی ٤٧ و ٨٩دا لەلایەن هەردوو یاریزان، ئیدین هازارد بە لێدانی سزا و دیۆگۆ کۆستاوە تۆمار کران.
تاکە گۆڵی یانەی ویستهامیش لە خولەکی ٧٧دا لە رێگەی یاریزان جەیمس کۆلینسەوە تۆمار کرا.