کۆنیا
دوای دوو ساڵ بێبەشبوونی یانەی کۆنیا لە خولی نایابی تورکی، ئەمساڵ لە یەکەم گەڕانەوەیدا سەرکەوتنی بەسەر یانەی فەنەرباخچە تۆمارکرد.
ھەردوو رەنگی سەوزو سپی کە درێسی یانەی (کۆنیا)ن یاریگایان داپۆشیبوو. لە دەقەی ١٥ی ئەم یارییە پڕ جۆشو خڕۆشەدا یاریزانی یانەی فەنەرباخچە (یۆبۆ) گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد.
بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم بەلێدانی سزا لە لایەن یاریزان (ئێمرە بەلەزئۆغڵو) فەنەر باخچە بە دوو گۆڵ پێشکەوت.
دوای ئەم ئەنجامە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی کۆنیا ئەژمارکرد بەڵام گۆڵچی یانەی فەنەرباخچە بوو بە کۆسپ لەبەردەم یاریزانانی کۆنیا و لێدانەکەی گەڕاندەوە. بەوە بێدەنگییەکی لەناکاو باڵی بەسەر ھاندەرانی کۆنیادا کێشا.
لە دوا چارەکی یارییەکەدا یاریزانانی یانەی کۆنیا توانیان کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەن و بە دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی (بۆرێک) و (عەلی چامادالی) ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە بە (٢-٢).
دوای ئەوەی فەنەرییەکان ھاوسەنگیی خۆیان لەدەستدا، یاریزانانی یانەی کۆنیا ئەمەیان بە ھەل زانی و لە دەقەی ٨٦دا گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنیان لە رێگەی یاریزان (رەجەب ئایدن)ەوە تۆمارکرد.
بەوەیش یارییەکە بە ئەنجامی (٣-٢) لە بەرژەوەندیی یانەی کۆنیا دوایی ھات.
یانەی کۆنیا بەم ئەنجامە توانی بیسەلمێنێ شایستەی یاریکردنە لەخولی نایابی وڵاتەکەی و وانەیەکی مێژوویی و لەبیرنەکراویش بە یانەی فەنەرباخچە بدات.