مۆسکۆ
لەڕاکردنی ٤٠٠ مەتری (ئاڵا گۆڕینەوە) لە ١٤ھەمین پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانی، دوو یاریزانی بەریتانی سەرباری گەیشتنیان بەپلەی سێیەم، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھەڵەیانکرد لە گۆڕینەوەی ئاڵاکان، تیمەکەیان بێ بەشکرا لەخەڵات.
ھەردوو یاریزان ماوەکەیان بە ٣٧.٨٠ دەقە بڕی، بەھۆی ئەو ھەڵەیەوە لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە کرانە دەرەوەو مەدالیای برۆنز بووە بەخشرا بەراکەرانی تیمی کەنەدا، ئەوان پلەی چوارەمیان بەدەستھێنابوو.
لەمەراسمێکدا کۆتایی بە پاڵەوانێتییەکە ھات و مەشخەڵی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانی رەوانە کرا بۆ (پەکین)ی پایتەختی چین بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ١٥ھەمین پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی داھاتوو لەو شارە.