ساڵانه له جیهاندا حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆی جگه‌رە گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
ساڵانه شه‌ش ملیۆن كه‌س به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، 890 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌ری دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه له‌سه‌ریان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری رێوشوێن دژ به جگه‌ره له زۆر وڵات‌دا، به‌ڵام هێشتا زیاد له ملیارێك كه‌س له جیهاندا جگه‌ره ده‌كێشن، هه‌موو ساڵیك نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆكاری جگه‌ره گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی 2017ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، جگه‌ره یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌كانی ته‌ندروستی گشتیی كه رووبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه، ساڵانه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له كاتێكدا شه‌ش ملیۆن كه‌س له‌وانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن راسته‌وخۆ جگه‌ره ده‌كێشن، نزیکەی 890 هه‌زار كه‌س ئه‌و كه‌سانه‌ن كه جگه‌ره ناكێشن به‌ڵكو دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردوون.
له ناو جگه‌ره‌دا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مادده‌ی كیمیایی هه‌یه. له‌وانه‌یش 90 مادده‌یان به‌شێكیان هۆكارن بۆ شێرپه‌نجه، به‌شێكی دیكه‌شیان گومانده‌كرێت هۆكاربن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه ساڵی 2015 نوێیكردووەتەوە، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین جگه‌ره‌یان تێدا ده‌كێشرێت بریتین له ئیندۆنیزیا، رووسیا و چین.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن