پەروەردەیی, کۆڤید- ١٩

وەزیری پەروەدەی ھەرێم: "خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست پێی دەکات"

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ئالان حمە سەعید: " قوتابخانەی ئەلیکترۆنی"، کە پۆرتاڵێک دەبێت لە رێی وێبسایتی (www.ewane.krd) قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن. بۆ ھەر قوتابییەک کۆدێکی تایبەت درووست کراوە"

Abdulhameed Husseın Karam  | 24.04.2020 - نوێکردنەوە : 25.04.2020
وەزیری پەروەدەی ھەرێم: "خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست پێی دەکات"

Arbil

ھەولێر - AA

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، ئالان حمە سەعید لە پەیامێکدا کە ئاراستەی قوتابیان و خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و خانەوادەکانیان کردووە رایگەیاندووە: "لە ژێر ناونیشانی "قوتابخانەی ئەلیکترۆنی"، کە پۆرتاڵێک دەبێت لە رێی وێبسایتی (www.ewane.krd) قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن. بۆ ھەر قوتابییەک کۆدێکی تایبەت درووست کراوە ، دەتوانێت لەوێوە ڤیدیۆ و بابەتی وانەی قوتابخانەکەی کە تۆمار کراوون بیانبینێت. ئەکاونتیش بۆ مامۆستایان و بەڕێوبەران درووستکراوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی و چاودێری ئامادەبوونی قوتابیان بکەن و چاودێری پرۆسەکە بکەن ئەم پرۆسەیە نا ئیلزامییە ، پاڵپشتیکارە قوتابی دەتوانێت بە دەنگ و ڤیدیۆ و تێکست سوود لە وانەکانی وەربگرێت"

وەزیری پەرورەدەی حکوومەتی ھەرێم وردەکاری ئەو پلانەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە: "ئەو وێبسایتە لە قۆناغی یەکی بنەڕەتییەوە تا ١٢ی و ھەروەھا پەیمانگەکانیشی تێدایە. خوێندن بە شێوەزاری سۆرانی و بادینی و زمانی عەرەبی و تورکمانی و سریانی هةية ھەروەھا خوێندنی بە سەرجەم قوتابخانە پیشەییەکان تێدایە"

ئالان حمە سەعید راشیگەیاندووە: "قوتابیان لە رێی ستافی کارگێڕی قوتابخانەکانیانەوە ئەو کۆدەیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی داخلی ئەو پلاتفۆرمە بن و دەتوانن لەوێشەوە پەیام بۆ مامۆستاکانیان بنێرن و مامۆستاکانیش وەڵامیان بدەنەوە و وێنەی ئەرکەکانیان بگرن بۆ مامۆستاکانیان بنێرن"

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، ئالان حمە سەعید لە کوتایی پەیامەکەیدا دەلێت: "ساڵی خوێندنی ھەموو لایەک پارێزراو دەبێت. بە تایبەتی قوتابیانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی، کە ھیچ وانەیەک داخل نابێت ئەگەر لە پۆل نەخوێنرابێت، یاخود نەخوێنرێت، بۆ تاقیکردنەوەکان ئەو بابەتانە بە ھیچ جۆرێک داواکراو نین. بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموون و پرۆگرامەکان و پەروەردەی پارێزگاکان لیژنەیەکن بۆ دیاریکردنی ئەو بابەتانەی کە پێویستن بۆ تاقیکردنەوەکانی وەزاری دیاری بکرێن".

- پەیامی وەزیری پەروەردە لە سەر خوێندنی ئەلیکترۆنی

بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادە بەڕێزەکان ئەم کاتەتان باش..

وەک ئاگادارن رۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا پشوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رابگەیەنێت، بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی یونسکۆ ھەتا ٢٠ی نیسان، لە ١٩١ دەوڵەتدا زیاتر لە یەک ملیار و ٥٧٥ ملیۆن قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن دابڕاون و ئەمەش دەکاتە %٩١.٣ی ھەموو قوتابیانی جیھان. بەشێک لە دەوڵەتان پەنایان بردووەتە بەر ئەوەی بتوانن بە شێوەی ئۆنلاین قەرەبووی خوێندن بکەنەوە.

ئێمە لە ھەرێمی کوردستان بە رەچاوکردنی تایبەتمەندی دۆخی ھەرێمی کوردستان بڕیارماندا پلاتفۆرمێکی تایبەت بە واقیعی خۆمان رابگەیەنین. لە ژێر ناونیشانی "قوتابخانەی ئەلیکترۆنی"، کە پۆرتاڵێک دەبێت لە رێی وێبسایتی (www.ewane.krd) قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن. بۆ ھەر قوتابییەک کۆدێکی تایبەت درووست کراوە. دەتوانێت لەوێوە ڤیدیۆ و بابەتی وانەی قوتابخانەکەی، کە تۆمار کراوون بیانبینێت. ئەکاونتیش بۆ مامۆستایان و بەڕێوبەران درووستکراوە. بۆ ئەوەی سەرپەرشتی و چاودێری ئامادەبوونی قوتابیان بکەن و چاودێری پرۆسەکە بکەن. ئەم پرۆسەیە نا ئیلزامییە. پاڵپشتیکارە. قوتابی دەتوانێت بە دەنگ و ڤیدیۆ و تێکست سوود لە وانەکانی وەربگرێت.

ئێمە بە سووپاسەوە بۆ ئەو ئەو بەڕێزانەی ھاوکارمان بوون، بە تایبەتی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، کە توانراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەیوەندی قسە بکرێت بۆ ئەوەی ئەو وێبسایتە فری بکرێت. بەشی زۆری کۆمپانیاکان بەڵێنیان داوە ئەو سایتە فری بکەن.
ئەو وێبسایتە لە قۆناغی یەکی بنەڕەتییەوە تا ١٢ی تێدایە. ھەروەھا پەیمانگەکانیشی تێدایە. خوێندن بە شێوەزاری سۆرانی و بادینی و زمانی عەرەبی و تورکمانی و سریانی تێدایە. ھەروەھا خوێندنی بە سەرجەم قوتابخانە پیشەییەکان تێدایە.

قوتابیان لە رێی ستافی کارگێڕی قوتابخانەکانیانەوە ئەو کۆدەیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی داخلی ئەو پلاتفۆرمە بن. دەتوانن لەوێشەوە پەیام بۆ مامۆستاکانیان بنێرن و مامۆستاکانیش وەڵامیان بدەنەوە و وێنەی ئەرکەکانیان بگرن بۆ مامۆستاکانیان بنێرن.

داواکارین لە ھەموو لایەک ھانی منداڵان و قوتابیان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە وانەکان وەربگرن. راستە ئێستا پرۆسەی خوێندن بە شێوەی نیزامی لە قوتابخانەکان وەستاوە، بەڵام ئەم قوتابخانە ئەلیکترۆنییە پاڵپشتیکارە و وەک ئەرکێکی وەزارەت بە پێویستمان زانی بۆ قەرەبووکردنەوە و تەرخانکردنی ھەلی خوێندن بۆ قوتابیان ئەم پرۆژەیەمان راگەیاند، بە شێوەی نا ئیلزامی بۆ قوتابیان بەردەستە.

بەڕێزان ئێمە دەزانین لە ھەموو ماڵێکدا مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەر بوونیان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین لە بەشێکی زۆر لە ماڵەکان بوونیان ھەیە، داواکارین ھیچ خێزانێک خۆی نەخاتە ژێر باری کڕینی ئەو ئامێرانە. ھەموو ئەو بەڕێزانەی لە ماڵەکانن و تەنیا یەکێک لە ئامێرەکانی سمارتفۆن، تابلێت، کۆمپیوتەر ھەبێت، دەتوانن سوودی لێ وەربگرن و بینەری وانەکان بن. ئەگەر ھاتوو قوتابییەک ئەو ئامێرانەی لەبەردەست نەبوو، رۆژانە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ١٠ی شەو، لە تەلەڤزیۆنی پەروەردەییەوە رۆژانە کەمتر لە ١٤ وانە پەخش ناکەین. بۆیە داواکارین ھەموو ئەوانەی دەستیان بەو ئامێرە ھۆشمەندانە راناگات، با سوود لە تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی وەربگرن.

ساڵی خوێندنی ھەموو لایەک پارێزراو دەبێت. بە تایبەتی قوتابیانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی، کە ھیچ وانەیەک داخل نابێت ئەگەر لە پۆل نەخوێنرابێت، یاخود نەخوێنرێت، بۆ تاقیکردنەوەکان ئەو بابەتانە بە ھیچ جۆرێک داواکراو نین. بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموون و پرۆگرامەکان و پەروەردەی پارێزگاکان لیژنەیەکن بۆ دیاریکردنی ئەو بابەتانەی کە پێویستن بۆ تاقیکردنەوەکانی وەزاری دیاری بکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın