İbrahim Aktaş
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2018
کۆجائەلی – AA
بەر لە دەستپێکی ١٠یەمین پێشاگای کتێب لە شاری کۆجائەلی کە لە لایەن شارەوانییەوە رێکدەخرێت، لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارەکەدا، ٢٠ هەزار کتێب هەڵواسران.
تیمەکانی شارەوانی کۆجائەلی رۆژێک بەر لە کردنەوەى پێشانگای کتێب، لە چەند شەقامێکى جیاوازى شارەکە و بەشە ناوخۆییەکاندا کتێبی جۆراوجۆری تورکی و جیهانى هەڵواسران.

قوتابیان و هاووڵاتیانی ئاسایی کە لە چواردەوری دارەکاندا چاوەڕێیان دەکرد، لە ماوەیەکى کورتدا، ٢٠ هەزار کتێبیان کۆکردەوە.
سەرۆکی شارەوانی کوجائەلی، ئیبراهیم قەرەعوسمانئۆغڵو بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە هەفتەى رابردووش چالاکییەکیان لەژێر دروشمی "راکە بۆ کتێب" رێکخست و سەرنجی هاووڵاتیانی بۆلای خۆی راکێشا.
قەرەعوسمانئۆغڵو گوتی "دەمانەوێت لە وەرزی بەهاردا لە رێگەى هەڵواسینی کتێب بە دارەکانەوە زیاتر سەرنجی هاووڵاتیان و خوێنەرانی کتێب رابکێشین".

قەرەعوسمانئۆغڵو ئاماژەى بەوەدا کە ئەوان کار دەکەن بۆ زیادکردنی ئاستی رۆشنبیری کتێب خوێندنەوە و گوتیشی "دڵخۆشم بە زیادبوونی ئاستی رۆشنبیری کتێب خوێندنەوە لە شارەکەماندا. هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەیەکەوە لێرەین. هەموومان بۆ ئەوە هاتووین کە کتێب لە دارەکان بکەینەوە. ئەوە دەبێتە یادگارییەکى خۆش و ئاستی رۆشنبیری کتێب خوێندنەوە بەرزتر دەکاتەوە".
قەرەعوسمانئۆغڵو ئاماژەى بەوەدا کە کتێب بریتییە لە "شارستانییەت" و گوتیشی "کتێب، مانای رۆشنبیرکردنی مرۆڤە، مانای رابردوو و ئەمڕۆ و داهاتووى مرۆڤە".