سلێمانی
بەبەشداری زۆرێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان و جەماوەرێکی بەرفراوانی یەکێتی، یادی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی ئەو حزبە لەگوندی یاخسەمەر کرایەوە.
هەریەک لە مەلا بەختیار سەرۆکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مستەفا چاوڕەش، عومەر فەتاح، لاهور شێخ جەنگی ئامادەی یادەکە بوون.
لهو یادكردنهوهیهدا ژمارهیهكی زۆر له بهرپرسانی حزبی و حكوومی و پهرلهمانتاران و ئهندامان و دڵسۆزان و ههوادارانی یهكێتی و ژمارهیهكی زۆری هاووڵاتیان كه له سهرجهم شارهكانی كوردستانهوه روویان له یاخسهمهر كردبوو، ئاماده بوون. تیایدا چهند گوتارێكی جهلال تاڵەبانی كه پێشتر له یادهكانی یهكێتیی و كۆڕهكانی یهكێتیدا پێشكهشی كردبوون، دووباره پێشكهش كرانهوه.
لەبەشێکی تری یادەکەدا، دوو هەلیکۆپتەر دووکەڵی سەوزیان بە ئاسماندا بڵاو دەکردەوە وەک هێمایەک بۆ ئاڵای یەکێتی و دواتر لەرێگەی هەلیکۆپتەرێکی جەنگییەوە بە ئاسمانی ناوچەکەدا ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشەکێنرایەوە.
لە بەشێکی تری یادەکەدا گرووپێکی چل کەسی کە مهشخهڵی یهكێتییان بەخشییە كهسوكاری شههیدان.
ئەوەی جێی باس بوو هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتیان بوو لە شار و شارۆچکەکانی ترەوە کە زۆربەیان ناچار بوون لەبەر قەرەباڵغی رێگاکە ٢ بۆ ٣ سەعات بە پێ رێگە بپێون. هاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی پارتەکە لە گوندی مالومە کەوتۆتە قەرەباڵغییەک و بەو هۆیەوە تاڵەبانی نەیتوانیوە بەشداری بکات لە مەراسیمەکەدا.
یاخسەمەر بە دووری ٤٠ کم دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سلێمانی و چەندین بڕیاری سیاسی چارەنووسسازی ساڵانی 1986 تا 1988ی مەكتەبی سیاسی و سەربازیی یەكێتی لەو خانووەی جەلال تاڵەبانی كە لەگوندی یاخسەمەرە دراون و رۆڵی بەرچاویان هەبووە و هەر بەو هۆیەشەوە بوو کە ئەمساڵ یادەکە برایە ئەو ناوچەیە.