Ramal Abdullah Mahmood
17 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە مەبەستی لێدانی یەکەم زەنگی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ دەچێتە ئورفا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرۆکایەتی وەزیرانەوە بەدەست گەیشتوون، یڵدرم سەردانی ئورفا دەکات و یەکەم زەنگی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ لێ دەدات.
ساڵی رابردوو سەرۆکوەزیران یڵدرم یەکەم زەنگی لە قوتابخانەیەکی ئەرزینجان لێ دا.