Abdullah Söylemez
30 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
ئاگری - AA
بەهۆی کاریگەری کەشوهەوای ساردەوە، بەنداوی یازیجی لە پارێزگای ئاگری دەستی بە بەستن کرد.
کەناراوەکانی گوندی باشچاوش لە باکووری بەنداوی یازیجی بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بەشێکی بەستوویەتی.
لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە، شوێنەکانی نیشتەجێبوونی کۆن کە کەوتوونەتە ژێرئاوەوە دەبینرێن.
وێنەی بەنداوەکە کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە گیراوە، دیمەنێکی زۆر جوانی هەیە.
یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەکە بە ناوی سینان ئەرگول باسی لەوە کرد کە بەنداوی یازیجی و دەورووبەری هەموو وەرزێک جوانییەکی جیاوازی هەیە.