Abdullah Söylemez,1 23
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
ئاگری – AA
تاڤگه‌ی تۆكڵو له قه‌زای تاشڵجای پارێزگای ئاگری، كه شاخەوانان رووی تێده‌كه‌ن، به‌ستوویه‌تی.
به‌ستنی تاڤگه‌ی تۆكڵو كه شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی تاشڵجا'ه‌وه دووره و ١٢ مه‌تر به‌رزه، دیمه‌نێكی ناوازه‌ی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا شاخەوانان به زۆری روو له‌و تاڤگه‌یه ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی یادهوهرییهكانیش وێنه له‌گه‌ڵ تاڤگه‌كه ده‌گرن.