Mazın Asad
15 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
ئاگری - AA
بە ھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لە شارۆچکەی توتاک سەر بە پارێزگای ئاگری، ھەشت کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ی دیکەش بریندار بوون.
کامیۆنێک کە ئامیری کاری ھەڵگرتبوو و شوفێرەکە ناوی حوسێن و تەمەنی ٤٣ ساڵە لە نزیک گوندی پالادۆکەن لە شارۆچکەی توتام لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە.
هاوکات لەگەڵ کەوتەخوارەوەی کامیۆنەکە، ئامێری کاری سەری بەر پاسێک کەوت.
لە رووداوەکەدا، ھەشت کەسی ناو پاسەکە گیانیان لەدەستدا و ١٤ی دیکەش بریندار بوون.
شوفێری کامیۆنەکە کە لە شوێنی رووداوەکە ھەڵاتبوو، ئەمڕۆ خۆی رادەستی فەرماندەیی جەندرمەی ھامور کرد.