Günay Nuh
05 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
ئەردەخان – AA
ئەو تەمومژەی ئەردەخانی گرتەوە، مەودای بینینی کەم کردەوە.
تەمومژەکە کە شەو ئەردەخانی گرتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ چڕتر بووەوە و تەواوی شارەکەی گرتەوە.
بەھۆی تەمومژەکەوە مەودای بینین زۆر کەم بووەوە، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی شۆفێران لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیاندا بە زەحمەت بەرەوپێشەوە بچن.
لایەنە پەیوەندیدارەکانیش، داوایان لە شۆفێران کرد لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیاندا بە ئاگایی زۆرەوە بەرەوپێشەوە بچن.