Zehra Melek Çat,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، چاوه‌ڕوانی بارینی به‌فر ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی 12مین ناوچه‌ی كه‌شناسی وه‌رگیراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه به‌گشتیی هه‌وراوی بێت و باران و به‌فریش ببارێت. پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئیدر به‌فر و باران ببارێت، له ناوچه‌كانی دیكه به‌فر ببارێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت به‌فر و بارانێكی زۆر له باشووری ئه‌رزینجان و ئه‌رزه‌ڕۆم و، خۆرئاوای ئیدر ببارێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌کانی گه‌رمای رۆژ له ناوچه‌كه‌دا داببه‌زێت بۆ 2-4 پله.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بەم شێوەیە بوو: ئەرده‌خان 7، قەرس، ئاگری و ئهرزەڕووم 2، ئیدر 3 و ئه‌رزنجان 4 پله‌ی سه‌دی.
هەروەها پێشبینی دەکرێت بەرزترین پله‌كانی گه‌رما له ئەرده‌خان سفر، قەرس 2 ، ئه‌رزەڕۆم 4، ئاگری و دێرسم 4، ئه‌رزنجان و ئیدر 6 پله‌ی بێت.
ئاستی به‌فر له ئه‌رده‌خان 7 سانتیمەتر و، له قه‌رس 1 سانتیمەتر بوو.
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسان هاووڵاتیانیان ئاگادار كرده‌وه له كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه، داوایان لێ‌كردن وریابن و رێوشوێن بگرنه‌به‌ر.