Yasin Dikme,Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئورفا – AA
به‌در گول-ی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ له‌به‌رده‌ستی باوكی فێری ئاماده‌كردنی چێشتی تیریت بووه و ماوه‌ی ٥٠ ساڵه به ئاماده‌كردنی ئه‌و چێشته‌وه سه‌رقاڵه كه یه‌كێكه له خواردنه هه‌ره به‌تام و چێژه‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌و چێشته كه جاران زیاتر له رۆژانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و داوه‌تكردن و رۆژانی پیرۆزدا له لایه‌ن پیاوانه‌وه دروست ده‌كرا، تا دێت ژماره‌ی وه‌ستایانی كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌در گول كه له بازاڕی دێرینی هاشیمی-یه ئه‌و كاره ده‌كات به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌و چێشته تایبه‌ت هی ئورفایه و ئورفاییهكان باش ده‌زانن ئاماده‌ی بكه‌ن، له زۆر شوێن ده‌ست ناكه‌وێت.