Rauf Maltaş,Rewa Mahmut Hasan
18 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
ئورفا - AA
ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە روو لە شارۆچکەی هالفەتی سەربە پارێزگای ئورفا دەکەن تا دێت روو لە زیاد بوون دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەچوارچێوەی بڕیارنامەی حوکمی یاسایی بە وەکالەت قایمقامی شارۆچکەکە، شەرەف ئالبایراک دانراو لە ماوەی پێنج مانگدا چەندین خزمەتگوزاری بۆ شارۆچکەکە دابین کراوە.
لە ئێستادا گەشتیاران بۆ بینینی جوانیەکانی شارۆچکەکە سەردانی هالفەتی دەکەن. لە کاتێکدا بەردەوام هەوڵی فراوانکردن و نوێکردنەوەی شارۆچکەکە دەدرێت.
شەرەف ئالبایراک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە شارۆچکەکە لە رووی گەشتیاریەوە زەمینەسازی باشی هەیە و چاوەڕێ دەکەن ژمارەیەکی زۆر زیاتر گەشتیار رووبکەنە شارۆچکەکە.