Günay Nuh
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
ئەردەخان - AA
بەمەبەستی ئەنجامدانی دوایین فڕین کە بە ''فڕینی مردن'' ناسراوە و هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە، پەپوولەکان دایان لە شەقەی باڵ.

ژمارەیەکی زۆر لە پەپوولە کە بە زۆری لە لێواری رووباری کورا لە شاری ئەردەخان کۆبوونەتەوە، لەگەڵ خۆرئاوابوون بە دەوری پردی ئەردەخان-دا گردبوونەوە
پەپوولەکان کە ساڵی رابردوو بە دەوری گڵۆپەکاندا گردبوونەوە، ئەمساڵ بەهۆی توندەباوە لەسەر پردەکە کۆبوونەوە.

گردبوونەوەی پەپوولەکان کە تا کاتەکانی شەو درێژەی کێشا لە میانی چەند خولەکێکدا، ژمارەیان زۆر زیادی کرد.
پەپوولەکان بۆ ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر خۆیان نمایش کرد کە بە مردنیان کۆتایی دێت، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بۆ تەماشاکردنی ئەو نمایشە گردبوونەوە.
هاووڵاتی شاهین شیرین کە بۆ تەماشاکردنی دوایین فڕینی پەپوولەکان هاتبوو گوتی: "هەموو ساڵێک هەمان دیمەن دەبینین، ئەمساڵیش نمایشی پەپوولەکان دەستی پێ کرد. ئەو نمایشەیان چەند رۆژێک دەخایەنێت، چونکە دیمەنێکە هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە، بە دڵنیایییەوە سەرنجڕاکێشە. منیش لەگەڵ هاورێکەمدا هاتوومەتە ئێرە بۆ تەماشاکردنی نمایشەکە''.