Haydar Toprakçı
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
د ێرسم - AA
لە شارى دێرسم بەمەبەستى بەردەواميدان بە راو و ژيانى كێوى و پاراستنى كەو لە سرووشتدا، هەزار كەو گەڕێندرايەوە بۆ سرووشت.
پارێزگاى دێرسم لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياند، بە بەشدارى بەڕێوەبەرايەتى پاراستنى ژينگە و پاركە نيشتمانييەكان، قايمقامييەتى مازگيرت، فەرماندەيى جەندرمەى پارێزگا و موختارييەتى گوندى يوكارى ئۆيومجا، پرۆگرامى ئازادكردنى كەو لە شارۆچكەى مازگيرت بەڕێوەچوو.
روونكردنەوەكە ئاماژەى بەوە كردووە، لەو چالاكييەى كە لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئازادكردنى كەو بۆ سرووشت ساڵى ٢٠٢٠ى بەڕێوەبەرايەتى گشتيى پاراستنى ژينگە و پاركە نيشتمانييەكان سەر بە وەزارەتى كشتوكاڵ و دارستانەكانى توركيا بەڕێوەچوو، هەزار كەو ئازادى سرووشت كران.
ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەو هەزار كەوە بەمەبەستى بەردەواميدان بە راو و ژيانى كێوى، پاراستنى كەو لە سرووشتدا و بەردەواميدان بە نەوەكانى ئازادكراون.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: "هەزار كەو كە لە وێستگەى بەرهەمهێنانى راو و ئاژەڵى كێوی سەربە وەزارەتى كشتوكاڵ و دارستانەكانى توركيا لە پارێزگاى ماڵاتیا دابينكراوە، لە رووبەرى پێنج هەزار و ٥٧٤ هێكتار لە ناوچەى گوندى يوكارى ئيومجا لە شارۆچكەى مازگيرت ئازادكران. ئەو ناوچەيە وەكو شوێنى جێگيركردنى كەو جياكراوەتەوە و بۆ ماوەى سێ ساڵ بەڕووى راوكردندا داخراو دەبێت".