Vural Elibol,Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
نیوجێرسی - AA
خانەوادەیەکی ئەمریکی کە لە ویلایەتی نیوجێرسی رۆژهەڵاتی ئەمریکا دەژین، بە هۆی ئەو رازاندنەوانەی کە بۆ سەری ساڵ ئەنجامیانداوە، ناچارن هەموو شەوێک سێ هەزار دۆلار بدەن.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە، تۆماس ئاپروزی و کریس ئاپروزی کە لە ناوچەی ئۆڵد بریج سەربە ویلایەتی نیوجێرسی رۆژهەڵاتی ئەمریکا دەژین، ماوەی ١٥ ساڵە لە سەری ساڵدا ماڵەکەیان بە گڵۆپی رەنگاوڕەنگ و ئاڵوواڵا دەڕازێننەوە و لەبەر ئەوەش خانووەکەیان بووەتە یەکێک لە دیارترین ماڵەکانی ناوچەکە و خەڵک سەردانی دەکەن.
بەڵام هەڵکشانی ژمارەی ئەو کەسانەی بە مەبەستی بینینی خانووەکە دێن، ساڵ لە دوای ساڵ روو لە زیادبوونە و ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانیی هەریەک لە ئیدارەی ناوچەکە و دراوسێیەکانی تۆماس و کریس ئاپروزی.
لە کاتێکدا کە دراوسێیەکان بەدەست قەرەباڵغی و زۆریی ئۆتۆمبیل و نەبوونی شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبیلەکانیانەوە دەناڵێنن، ئەو پۆلیسانەشی کە بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە لەوێن دانیشتوانیان تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.
سه‌رۆك شاره‌وانیی ناوچەی ئۆڵد بریج، ئۆون هێنری و به‌رپرسه خۆجێییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی سكاڵا و گازنده‌كان، بڕیاریاندا شه‌وانه دوو هه‌زار دۆلار بۆ پۆلیسه‌كان و هه‌زار دۆلار بۆ خه‌رجیی هاتوچۆی ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ ته‌ماشاكردنی خانووه‌كه دێن له خێزانی ئاپروزی وه‌ربگیرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه خێزانی ئاپروزی رایانگه‌یاندووه كه رازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان مافی ده‌ستووریی خۆیانه و ناتوانن ده‌ستبه‌رداری گڵۆپه‌كانی نوئێل ببن كه بووه‌ته نه‌ریتێك.
خێزانی ئاپروزی رایانگه‌یاند كه سزاكانی چه‌ند رۆژی سه‌ره‌تا له گیرفانی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ رۆژانی دواتر هاوكاری له خه‌ڵكی كۆده‌كه‌نه‌وه.
خێزانه‌كه له ماڵپه‌ڕی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك به ناوی "GoFundMe"، كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كیان ده‌ستپێكردووه تا گڵۆپه‌كان نه‌كوژێنه‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه كه ئامانجیانه له رێگه‌ی كه‌مپینه‌كه‌وه، 75 هه‌زار دۆلار كۆببێته‌وه و تا ئێستا بڕی چوار هه‌زار و 500 دۆلار كۆبووه‌ته‌وه.
ئەو دوو هاوسەرە سەرەڕای بڕیارەکە لە شەوی یەکی کانوونی یەکەمەوە گڵۆپەکانی ماڵەکەیان داگیرساندووە.