ژيان, شیکردنەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وەك كەسایەتی ساڵی 2015 دەستنیشانكرا

بەھۆی پرسی (سازان)ەوە ڕێکخراوێکی گەرمیان ئەمینداری گشتی یەکگرتووى ئیسلامی کوردستان محەممەد فەرەج وەک کەسایەتی ساڵی ٢٠١٥ دەستنیشانکرد.

Piştiwan Celal  | 05.03.2016 - نوێکردنەوە : 07.03.2016
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وەك كەسایەتی ساڵی 2015 دەستنیشانكرا

As Sulaymaniyah

گەرمیان

لەساڵی 2012ەوە هەموو ساڵێك سەنتەری گەرمیان بۆ ڕاپرسی كەسایەتیەك لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان وەك "كەسایەتی ساڵ" دیاری دەكات، ئەمساڵیش ئەو رێكخراوە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان محەمەد فەرەج وەك كەسایەتی ساڵی 2015 دیاری كرد.

بەڕێوەبەری ڕێكخراوی سەنتەری گەرمیان بۆ ڕاپرسی چالاك نەجم باوەنووری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی :"ئامانجی سەرەكی ئێمە بریتیە لە خزمەتكردنی كەسایەتیەكان و خزمەتكردنی دۆزی كورد، بۆیە ئەمڕۆ ئێمە وەك سەنتەری گەرمیان بۆ ڕاپرسی خەڵاتی كەسایەتی ساڵمان بەخشیە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو محەمەد فەرەج ، ئەمەش بۆ دوو خاڵ دەگەڕێنینەوە كە یەكەمیان بێلایەنی سیاسەت كردن لە مەنهەجیەت و بەرنامەی كاری ئەمیندارە، وخاڵی دووەمیش ئەوە بوو حیزبەكەی خۆی كردە قوربانی لە پێناو وشەی سازان".

پێدانی خەڵاتی كەسایەتی ساڵ لە هۆڵی بۆنەكان لەشاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان و بەرپرسانی حكوومی ناوچەكە و كەسایەتییەكان بەڕێوەچوو.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو محەمەد فەرەج ڕاگەیاند :"دەبێت لەمەودوا هەموو لایەنەكان كارە باشەكان بكەین بە مووڵكی گەل و كارە خراپەكانیش موڵكی خۆمان بۆ ئەوەی ڕاستی بكەینەوە، ڕاستكردنەوەی هەڵەكانیش شكست نییە بەڵكو واتای گەورەبوونە".

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تەمەنی 63 ساڵەو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە، هەر لەسەرەتای دامەزراندنی یەكگرتووشەوە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە بووە، لەساڵی 2005یش بوو بە ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، دواتریش لە كۆنگرەی شەشی حیزبەكەیدا لە ساڵی 2012 بە ئەمینداری دووەمی حیزبەكەی هەڵبژێردرا.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خاوەنی 10 كورسی پەرلەمانی كوردستانە، لە سەرەتای پرسی سازانەوە لە زاری ئەمیندارەكەیەوە ئەو حیزبە ڕایگەیاندووە كە ئەوان لەگەڵ پرسی سازانن و تەوافقی لایەنەكانن، لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و دانیشتنەكانی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە یەكگرتووی بە یەك دەنگی نەهێشتەوە.

سەنتەری گەرمیان بۆ ڕاپرسی لە ساڵی 2012وە دامەزراوە وهەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بووە بە ئەندامی ڕێكخراوی (USID) ئەمریكی، و نوێنەری لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی بریتانیادا هەیە و ساڵانەش خەڵاتی كەسایەتی ساڵ بە كەسایەتیەكی هەرێمی كوردستان دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın