Özkan Bilgin,Ramal Abdullah Mahmood
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
وان – AA
- بولەنت مەنتەشە: "چەتین ئاتراک لە دۆخێکی نالەباردا دەژی. منیش ویستم ژیانی ئەو بخەمە سەر شاشەی سینەما. دواتر بە چاوی خۆم چۆنیەتی ژیانی ئەوانم لەناو خانووەکەیان بینی. لە ماوەی دوو مانگدا هەلومەرجەکانی ژیانی ئەوانم تۆمار کرد. ئامانجی سەرەکی من لەو کارە خستنەڕووی ژیانی کاک چەتین ئاتراکە. هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هانای ئەو خێزانەوە بێن".
تەکنیککاری کشتوکاڵی زانکۆی یوزونجو یڵ، بولەنت مەنتەشە کورتە فیلمێکی لەبارەی خاوەن پێداویستی تایبەت چەتین ئاتراک بەرهەم هێناوە کە بە کۆکردنەوەی وردەواڵە لە زبڵدان بژێوی بۆ خێزانەکەی پەیدا دەکات.
بولەنت مەنتەشە ئاماژەی بەوە دا کاتێک رۆژێک چۆتە سەر کار لە رێگا چەتین ئاتراکی تەمەن ٣٤ ساڵ و وەداتی کوڕی کە تەمەنی ١١ ساڵە بینووە لە زبڵدان وردەواڵە کۆدەکەنەوە.
دواتر ئەوە سەرنجی مەنەتەشە رادەکێشێت و دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون بۆی دەردەکەوێت کە ئاتراک دووساڵ لەمەوبەر کە سەرقاڵی کاری ماسیگری بووە لە رووداوێکی هاتوچۆدا قاچی راستی لەکارکەوتووە. لە ژێر کاریگەری ئەم دۆخەدا بڕیار دەدات کورتە فلیمێکی پێنج خولەکی کە ماوەی دوو مانگی خایاندووە لەمبارەیەوە بەرهەم بهێنێت.
فیلمەکە ناوی "زبڵ و زاڵ"ە و مەنتەشە ئامانجی ئەوەیە لە رێگەی ئەم کورتە فیلمەوە بەشداری لە پێشبڕکێکاندا بکات و لە هەژماری تایبەتی خۆیشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردۆتەوە.
بولەنت مەنتەشە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە رێگەی ئەم کورتە فیلمەوە ویستوویەتی باس لە ژیان و گوزەرانی سەختی ئەم خێزانە بکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کارکردنی ئاتراک بەو رەوشە سەختەیەوە لە پێناو بژێوی ژیانی منداڵەکانیدا کاری تێکردووە و گوتی: "ئاتراک لە دۆخێکی نالەباردا دەژی. منیش ویستم ژیانی ئەو بخەمە سەر شاشەی سینەما. دواتر بە چاوی خۆم چۆنیەتی ژیانی ئەوانم لەناو خانووەکەیان بینی. لە ماوەی دوو مانگدا هەلومەرجەکانی ژیانی ئەوانم تۆمار کرد. ئامانجی سەرەکی من لەو کارە خستنەڕووی ژیانی کاک چەتینە. هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هانای ئەو خێزانەوە بێن. ئەگەر ئەو کورتە فیلمە بتوانێت خەڵات بە دەست بهێنێت، دەمەوێت خزمەتی ئەو خێزانەی پێ بکەم".
چەتین ئاتراکیش ئاماژەی بەوە دا کە لە پێناو دابینکردنی بژێوی بۆ خێزانەکەی لە زبڵدانەکان هەر وردەواڵەیەکی ئاسن و پلاستیک بفرۆشرێت کۆیدەکەنەوە.
ئاتراک تیشکی خستە سەر ئەوەی بە هۆی لەکارکەوتنی قاچێکی کە کوڕەکەی لە قوتابخانە دێتەوە لەگەڵی دەچێت بۆ کۆکردنەوەی وردەواڵە لە زبڵدانەکان و گوتی: "دوای ئەوەی تووشی ئەو رووداوە هاتم عەرەبانەیەکم کڕی. بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و ناردنی سی منداڵەکەم بۆ قوتابخانە لەگەڵ وەداتی کوڕم دەستم داوەتە ئەو کارە. زۆر سوپاسی کاک بولەنت دەکەین ئەرکی لەگەڵمان کێشا. خوا لێی رازی بێت".