Betül Yürük
12 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرك-AA
باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا ساردترین قۆناغی سێ ساڵی رابردوو به‌ڕێده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاریی نیشتمانیی كه‌شوهه‌وا له ئه‌مریكا، ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی كه له جه‌مسه‌ری باكووره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بووه‌ته هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سه‌دیی له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت له باكووری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه.
له هه‌ریه‌ك له نیویۆرك و بۆستن كه پله‌كانی گه‌رما بۆ ١٠ پله ژێر سفر دابه‌زیون، و پله‌ی گه‌رمی هه‌ستپێكراو به‌هۆی ره‌شه‌باوه ١٨ پله ژێر سفره، و ئه‌مه‌ش له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه ساردترین رۆژهكانیانه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له ناوچه‌كانی ناوه‌ندی وڵاته‌كه تا به‌ره‌و باكوور بچیت، به‌هۆی رهشهباشهوه، پله‌كانی گه‌رما بۆ ٤٥ پله ژێر سفر داببه‌زن.
به‌هۆی كه‌شوهه‌وای سارده‌وه، له هه‌ریه‌ك له ماسه‌چوسێتس، نیویۆرک، نیو هامپشایه‌ر و ڤێرمۆنت له ژماره‌یه‌ك له خوێندنگه‌كان كرانه پشوو.