İdris Okuducu
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
مووسڵ - AA
له كاتێكدا شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و سوپای عێراق له به‌ری خۆرئاوای مووسڵ درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌و ناوچانه‌شی له ده‌ست داعش رزگاركراون به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو وێرانبوون.
دوای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی عێراق كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه درێژه‌ی هه‌یه، به‌شێكی زۆری به‌ری خۆرئاوای مووسڵ رزگاركراوه كه به قه‌ڵای داعش ناسراوه، به‌ڵام له ئێستادا شه‌ڕو پێكدادان له مووسڵی كۆن درێژه‌ی هه‌یه.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، چووه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسڵی كۆن كه ده‌كه‌وێته به‌ری رووباری دیجله كه هێشتا پێكدادانه‌كان تیایاندا درێژه‌ی هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی تێیدا بوونه‌ته قوربانیی. ئه‌وه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا به‌دی ده‌كرێت كاولكارییه‌كی زۆره.
به هۆی چری پێكدادانه‌كان و ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه‌وه ژیان له‌و ناوچانه نه‌ماوه و، نزیكه‌ی ته‌واوی خانووه‌كان یان رووخاون یان زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه.
له‌ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی ناوچه‌كه به ئاسانی ته‌رم ده‌بینریت كه نازانرێت ته‌رمی تیرۆریستانی داعشن یان هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، به هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپهرووه رووخاوه‌كانه‌وه بۆنێكی زۆر ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
به پێی زانیاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن كه به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه 20 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ماڵه‌كانیاندا گیریانخواردووه.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا، له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ ده‌ستیپێكردووه له ده‌ست داعش، هاووڵاتییانی گیرخواردووی ناوچه‌كه له بارودۆخێكی زۆر سه‌ختدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و، له هه‌ل و مه‌رجێكی زۆر سه‌ختدا خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه‌ی په‌یدا ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی رێگری رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه نه‌یانتوانیوه ناوچه‌كه جێبهێڵن، بۆیه خۆیان له‌ناو ژێرزه‌مینی خانووه‌كاندا حه‌شارداوه بۆ خۆپاراستن.
ئه‌و خێزانانه‌شی رزگاریان بووه له لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه له مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌كرێنه‌وه و، ژن و پیاوه‌كان له‌یه‌كدی جیاده‌كه‌نه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. هێزه ئه‌منییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به گومانی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش به جلی مه‌ده‌نیه‌وه بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان ئه‌و رێكاریه ده‌گرنه‌به‌ر.
بۆ ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له مووسل هه‌ڵاتوون نزیكه‌ی 12 كامپی ئاواره له ناوچه ئارامه‌كانی شاره‌كه دروستكراوه. به‌ڵام به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه‌دا كه 50 پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕاندووه ژیانی ئاواره‌كانی له‌ژێر چادردا سه‌ختكردووه. له‌به‌رئه‌وه ئاواره‌كان پێیان باشه بچنه لای كه‌سوكاریان له‌به‌ری خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه كه له ده‌ست داعش رزگاركراوه.
لیوا عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و، باسی له‌وه كرد كه تیرۆریستانی داعش له شه‌قامه ته‌سكه‌كاندا ته‌واو گه‌مارۆدراون و، هێزه عێراقییه‌كان خه‌ریكه ده‌گه‌نه به‌ری رووباری دیجله و، ته‌نیا 180 مه‌تریان ماوه.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن ته‌نیا 300 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ماوه و، هه‌موویان بۆ كرده‌ی خۆكوژی ئاماده‌ن و له چاوه‌ڕوانیدان.