Zana Natık Kerem
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
تایوان ــ A
لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزەییەی كە دوێنێ سێشەممە كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند، ١٤٦ كەس بوونە قوربانی، هەروەها بەشێك لە هوتێلێك داڕما و ژمارەیەك باڵەخانە و شەقامەكانی ئەو وڵاتە زیانیان بەركەتووە.
ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشییەیتد پریس بڵاوی کردەوە کە سەرۆكوەزیرانی تایوان، ویلیام لای رایگەیاند لە ئاكامی ئەو بوومەلەزرییەی كە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە شاری هوایلین هەژاندبوو، دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٤ی دیكەش بریندار بوون.
دوێنێ سێشەممە دەستەی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكا بڵاوی كردبوویەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٦،٤ پلە لەسەر پێوەری رێختەر كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی تایوانی هەژاندبوو و راشیگەیاندبوو كە چەقی بوومەلەرزەكە بە دووری ٢١ كلیۆمەتر لە شاری ھوایلین لە ولاتە روویداوە.