Şükrü Gündüz
06 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
بەھۆی ئەو تەمومژە چڕەی ئیستانبوڵی گرتووەتەوە، مەودای بینین کەم بووەتەوە.
بەھۆی ئەو تەمومژەی مەودای بینی کەم کردووەتەوە و کێشەی بۆ ھاتوچۆی کەشتییەکان دروست کردووە، ھاتوچۆی کەشتییەکان لە ھەردوولای گەرووی ئیستانبوڵ ھەڵپەسێردراون.
فەرمانگەی ھێڵەکانی گواستنەوەی شار لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی لە ئینتەرنێت لەمبارەیەوە نووسیوویەتی: "گەشتیارانی ئازیز، بەھۆی ئەو تەمومژە چڕەی گەرووی ئیستانبوڵی گرتووەتەوە، گەشتەکان ئەنجام نادرێن. سوپاس بۆ تێگەیشتنتان".
بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین لە ئاکامی تەمومژەکە شۆفێران بۆ بەرەوپێشەوە رۆیشتن، گڵۆپی ئۆتۆمبێلەکانیان ھەڵکردووە.
شوێنەوارە مێژوویییە گرنگەکانی ئیستانبوڵیش، تەمومژ دایپۆشیوون.