Muhammed Boztepe
05 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا وه‌ریگرتوون، ساڵی رابردوو ملیۆنێك و 180 هه‌زار و 840 منداڵ له توركیا له‌دایكبوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 605 هه‌زار و 310یان كوڕ و 575 هه‌زار و 530یان كچ بوون.
زۆرترین منداڵی كوڕ به ناوه‌كانی؛ "مه‌همه‌ت، یوسف، عه‌لی، حسێن، حه‌سه‌ن، ئیبراهیم، ئیسماعیل، عوسمان، ئه‌یمه‌ن، میعراج، عومه‌ر، مسته‌فا، كه‌ره‌م، میران، حه‌مزه و ئه‌میر"ه‌وه ناونراون.
بۆ كچانیش ناوه‌كانی؛ "فاتمه، زه‌ینه‌ب، خه‌دیجه، مه‌ریه‌م، شه‌ریفه، زه‌هرا، سوڵتان، ئه‌مینه، ئێلیف، ده‌فنه، ئاسێل، عه‌زرا، ئهیلوول، ئه‌برار، عایشه، ئویكو و ئهجرین" په‌سه‌ندترین ناو بوون.
له ناوچه‌كانی مه‌ڕمه‌ڕه، ئیجه، ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌ریای ره‌ش، ئه‌نادۆڵی ناوین، خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ ناوی "مه‌همه‌ت" بۆ كوڕان و ناوی "فاتمه" بۆ كچان له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدان.
له گه‌وره شاره‌كانیش زۆرینه‌ی منداڵان به‌ناوی ئایینییه‌وه ناونراون له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و ئیزمیر زۆرینه‌ی منداڵی كوڕ به ناوه‌كانی مه‌همه‌ت، مسته‌فا و عه‌لی و زۆرینه‌ی منداڵی كچ به ناوه‌كانی فاتمه، عایشه، ئه‌مینه و خه‌دیجه‌وه ناونراون.
له ئیستانبوڵیش ناوه‌كانی مه‌همه‌ت، مسته‌فا و ئه‌حمه‌د بۆ كوڕان و ناوه‌كانی زه‌ینه‌ب، فاتمه و عایشه بۆ كچان له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدان.