شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی پرسە سەرەخۆشی سەردانی ھەردوو خێزانی بلند ئۆنەن و سەعدەدین شان-یان کرد کە لە تەقینەوەکەی شاری ھەولێر شەهید ببوون.
شاندەکە سەردانی ماڵبادی ئۆنانیان لە شاری دیاربەکر و ھەروەھا ماڵباتی شانیان لە شارۆچکەی دێرکی سەر بە پارێزگای ماردین کرد.
یەکێک لە ئەندانی شاندەکە، عوسمان قاسم رایگەیاند کە لەسەر رێنمایی سەرکۆماری پێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی ھاتوونەتە تورکیا.
جێگەی باسە لە رۆژی ھەینی ١٧ی نیسان، لە ئەنجامی ھێرشێکی خۆکوژی بە ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو لە نزیک کونسڵخانەی ئەمریکا لە شارۆچکەی عەنکاوە دوو ھاوڵاتی تورکیا بەناوی بلند ئۆنەن و سەعدەدین شان شەهید و ھەشت کەسی دیكەش بریندار ببوون.