Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
نیوده‌لهی - AA
له راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن سندوقی هاریكاری منداڵانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دوو ملیار منداڵ هه‌وای ژه‌هراوی هه‌ڵده‌مژن. به‌شێكی زۆری ئه‌و منداڵانه‌ش له باكووری هیندستانن، 620 ملیۆنیان له باشووری ئاسیا، 520 ملیۆنیان له ئه‌فریقا و 450 ملیۆنیان له خۆرهه‌ڵاتی ئاسیان.
له‌و منداڵانه‌ش 300 ملیۆنیان شه‌ش هێنده له سه‌رووی ئه‌و ستاندارده‌وه دووچاری پیسبوون بوون كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دیاری كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و منداڵانەی هێشتا مێشك و سیستمی ده‌ماریان له گه‌شه‌دایه و لاوازه، دوو هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی پێگه‌یشتوون هه‌ناسه ده‌ده‌ن و، هه‌وای زیاتر وه‌رده‌گرن، له‌به‌رئه‌وه منداڵان زۆر زیاتر دووچاری پیسبوون ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یونیسیف، ئه‌نتۆنی لیك باسی له‌وه كرد كه هه‌موو ساڵێك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، 600 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌نی پێنج ساڵان به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه هۆكاره‌كه‌ی پیسبوونی هه‌وایه.