Sidar Can Eren
07 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
دێرسم – AA
دارستانه‌كانی ساڵئۆردهك له پارێزگاری دێرسم كه له ناوچه‌كه به "دڵی سروشت" ناسراون، به هاتنی وه‌رزی پاییز جگه له سه‌وز به ره‌نگه‌كانی پرته‌قاڵی، زه‌رد و سوور رازاوه‌تر ده‌بن.

ئه‌م پارێزگایه كه لەنێو چیا سه‌خته‌كانه‌وه هەڵکەوتووە و ٩٤٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی رووی تێ ده‌كه‌ن.
دارستانه‌كانی ساڵئۆردهك كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی هه‌ردوو قه‌زای پولومور و نازمییه هه‌ر وه‌رزه و به جۆرێك خۆی ده‌نوێنێ و به هاتنی پاییزیش به ره‌نگی پرته‌قاڵی، زه‌رد و سوور رازاوه‌تر ده‌بێت.

ژینگه‌پارێز و نووسه‌ر، جانه‌ر جانهریك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌ڵكانێكی زۆر له پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ره‌وه روو ده‌كه‌نه ئێره. له راستیدا لێره سروشتێكی ئێجگار دڵڕفێن هه‌یه و مرۆڤ له‌و سروشته تێر نابێت".
لەلایەن خۆیەوە یوسف تۆپچو خه‌ڵكی گوندی ساڵئۆردهك گوتی: "به‌گشتی له‌و دارستانانه ره‌نگه‌كانی پرته‌قاڵی، سوور، زه‌رد و سه‌وز ده‌بیندرێن، ئه‌م ره‌نگانه به‌یه‌كه‌وه دیمه‌نێكی زۆر دڵڕفێن دروست ده‌كه‌ن".