ماردین
حوسێن ئولوجان نوێنەری شاندی فیدراسیۆنی ئێزیدییەكانی ئەوروپا، لەسەردانیان بۆ شارەوانی ماردین و بینینی جێگری سەرۆكی شارەوانی، مەتین كایا ئاماژەی بەوە دا، ئەوان بە مەبەستی چاودێری رەوشی ئێزیدییەكان كە روویان كردۆتە توركیا و وەك پەنابەر لەو وڵاتە دەژین، سەردانی توركیایان كردووە.
ئولوجان لە گوتەكانیدا، گەڕانەوەی ئێزیدییەكانی بۆ شنگال بە پێویست زانی و گوتی: "بوونی ئێزیدییەكان لە لالش و شنگال زۆر گرنكە، نامانەوێ دووبارە رووبەڕووی ئەو جۆرە كۆمەڵكوژییە ببینەوە، دوای سەردانمان بۆ ئێرە، دەچینە عێراق."
كایا وەك ئاماژە پێدانێك لە بارەی ھاوكاریی پەنابەرە ئێزیدییەكان گوتی: "سەرجەم پێویستییەكانیان لە لایەن شارەوانییەكەمانەوە دابین دەكرێ."