ماردین
قه‌دری یڵدرم له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) داوای لێ كراوه كه خۆی كاندیدا بكات به‌ڵام ئه‌و به‌هۆی كاره‌كانی له به‌شی كوردۆلۆژیدا پێشنیاره‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام دواتر به هۆی چه‌ند پێشهاتهیهكهوه داواكه‌ی بۆ خۆكاندیداكردن قبووڵ كردووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی حوزه‌یراندا بتوانێت بچێته په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وە، خزمه‌تم بۆ زانكۆی ماردین و به‌شی كوردۆلۆژی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌شداری په‌رله‌مان بێت ئه‌وە دووباره ده‌گه‌ڕێمه‌وه كاره‌كه‌ی خۆم. ئەگه‌ر له په‌رله‌مان بێت یان زانكۆ ئه‌وە به‌رده‌وام ده‌بم له هه‌وڵدان بۆ سه‌ركه‌وتنی قۆناغی چاره‌سه‌ریی".
راشیگه‌یاند كه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی راگرایه‌تی كۆلێژ كردووه، له‌باره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی كه خۆی بۆ كاندیدا ده‌كات، قه‌دری گوتی: "ئه‌م بابه‌ته پارته‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م پارێزگای دیاربه‌كر یان ماردین بێت".