Hüseyin Demirci
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
قه‌رس – AA
له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فر له شارۆچكه‌ی ساریقامیش له پارێزگای قه‌رس كه درێژترین و سه‌ختترین زستان رووی تێ كردبوو، سروشت كه‌وتۆته جۆش‌وخرۆش.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما دارستانه‌كانی ساریچام كه چوارده‌وری شارۆچكه‌ی ساریقامیشیان داوه، بۆنی به‌هارییان لێ دێ.
گوڵه‌بەفرین ره‌نگ مۆر و سپی له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ساریقامیش پشكوتوون و به توانه‌وه‌ی به‌فر تاڤگه‌كان كه‌وتوونه‌ته جۆش. بوونی ورچی قاوەیی و باڵنده كۆچه‌رییه‌كان كه به دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕێن له ناوچه‌كه، دیمه‌نێكی دڵڕفێنتریان به سروشت به‌خشیووه.
له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فر له ساریقامیش سروشت كه‌وتۆته جۆش‌وخرۆش