Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
سه‌رباری نزمی پله‌كانی گه‌رما كه بۆ 20 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیوه له چیاكانی ئەڵاهو ئه‌كبه‌ری شاری قەرس، هه‌زاران كه‌س له سه‌رتاسه‌ری توركیاوه به‌مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی 90 هه‌زار سه‌رباز گه‌یشتنه ئه‌و چیایانه و رێپێوانێكیان ئه‌نجام دا.
بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی 101ەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ساریقامیش لە سەرتاسەری توركیاوە هەزاران كەس كۆبوونەوە.
بە گەنج و پیر و ژن و منداڵ و گەورە و بچووكەوە بەمەبەستی یادكردنەوەی سەربازانی ساریقامیش هەزاران كەس گەیشتنە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدان لە چیاكانی ئەڵاهو ئەكبەر.خەڵكی بەدرێژایی هەشت كیلۆمەتر و بۆماوەی دوو سەعات بەرەو ساریقامیشی سەروو رۆیشتن.
لە مەزارگەی ساریقامیشی سەروو رێپێوانەكە كۆتایی هات و لەمەراسیمێكدا تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانرا.
وەزیری وەرزش و لاوانی توركیا ئاكیف چاغتای كڵچ لە مەراسیمەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد‌و گوتی: "كەشوهەوا ساردە. ئێمە بۆ تەنها یەك ئامانج لێرەین. بۆ یادكردنەوەی ئەو جەنگاوەرانەی كە گیانیان لەپێناو سەرخستنی ئەم وڵاتەدا بەختكردووە".
دوای پێشكەشكردنی شانۆگەرییەك سەبارەت بە سەربازانی ساریقامیش مەراسیمەكە كۆتایی هات.