ئەنقەرە
داتاکانی رێکخراوی ئاماری تورکیا دەریخستووە ئەو دوو جۆرە خواردن و خواردنەوەیە زۆر بەکاردەھێنرێن بەجۆرێک ساڵانە ھەر نەفەرێک زیاتر لە ١٣ کیلۆ چایی وشکی بەردەکەوێت لەگەڵ ٤٥ کیلۆ شوتی.
بەگشتی لەتورکیا ساڵانە زیاتر لە (ملیۆنێک و دوو سەد ھەزار تەن) چایی بەرھەمدەھێنرێ، بەو پێیە ھەر کەسێک ساڵانە ١٣.٨ کیلۆگرام چایی وشککراوی بەردەکەوێ و رۆژانە ١٠ پیاڵە چایی دەخواتەوە.
رێکخراوی ئاماری تورکیا رایگەیاندووە: لەنێو میوەکاندا خواردنی شوتی لەپێشەوەی گشت میوەکانی دیکەیە. ساڵانە (سێ ملیۆن و ھەشت سەد ملیۆن تەن) شوتی لەتورکیا بەرھەمدەھێنرێ، لەو بڕە سێ ملیۆن و چوار سەد ھەزار تەنی لەنێو تورکیادا دەخورێت. بەمەش ساڵانە ھەر نەفەرێک ٤٥.٢ کیلۆگرام شوتی بەردەکەوێ.
لەدوای شوتی میوەکانی ترێ، سێو و کاڵەک زیاتر دەخورێن.
لەتورکیا زۆرترین سەوزە کە دەخورێ تەماتەیە، ساڵانە ١١ میلیۆن تەن بەرھەمدەھێنرێ لەو بڕە ٩.٥ ملیۆن تەن لەنێوخۆی ئەو وڵاتەسەرف دەکرێت، ھەر نەفەرێک ساڵانە ١١٤.٥ کیلۆگرام تەماتەی بەردەکەوێت. لە دوای تەماتە بیبەر، خەیار دێن.