مۆسکۆ
لە (مۆسکۆ)ی پایتەختی روسیا ١٤ھەمین پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدان لە یاریگای (لوژنیکی) بەڕێوەچوو. راکردنی ١٠٠ مەتری کوڕان بەشێکی پاڵەوانیەتییەکە بوو.
پاڵەوانی جیھان و ئۆڵۆمپیاد (ئوساین بۆڵت)، توانی ماوەی ١٠٠ مەتر بە ١٠ خولەک و ٧ لەسەدای چرکە ببڕێت و سەرکەوێ بۆ یاری کۆتایی.
ئەم پاڵەوانێتییە لەڕۆژی ١٨ی ئاب کۆتایی پێدێ.
لەپاڵەوانێتییەدا کە دوو ساڵ جارێک رێکدەخرێ، ئافرەتانیش لە یاری راکردندا بوون بە خاوەن مەدالیای جۆراوجۆر. یاریزانی کینیایی (ئێدنا کیپلاگات) بوو بە خاوەنی مەدالیای ئاڵتوون.
ھەر یەک لە یاریزانان (ڤالێریا سترانیۆ) ئیتاڵی و (کایۆکۆ فۆکۆشی سی) یابانی پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستھێنا. ھەردوو کچە یاریزانی تورکیایی (ئوممو کیراز) و (سوڵتان حەیدەر) نەیانتوانی درێژە بە راکردنەکە بدەن.