نەینەوا
بەپێی ئەو زانیارییانە لە فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەکانی پارێزگای موسڵه‌وه دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی پۆلیسی فیدرالی ئۆپەڕاسیۆنێکی چڕ و لە ناکاویان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای ئەو شاره ئەنجامدا و لە ئاکامدا ٣٧ چەکداری داعش کوژران و ١٣ ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی ئەو چەکدارانه‌ش سووتان."
له‌مباره‌وه فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەکانی موسڵ مەھدی عەززاوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئۆپەڕاسیۆنەکە له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامدرا کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدان."
عەززاوی هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه لەو ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەدا، ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی توانیویانە ٣٧ چەکدار بکوژن کە چواریان ھەڵگری ناسنامەی ئەفغانی بوونە و سێ چەکداری نیشانەشکێن لە نێو کوژراواندان. هه‌روه‌ها ١٣ ئۆتۆمبیل و کەلوپەلی تەقەمەنی چەکدارانی داعش سووتاون.
ئەمەش لە کاتێکدایە كه ماوەی چەند رۆژێکە چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی رۆژئاوای شاری موسڵ ھێشتا كه‌وتوونه‌ته ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعش.