موسڵ
سەرچاوە سەربازییەکان لە موسڵ ئاشکرایانکرد، فڕۆکەخانەی موسڵ و هەندێ ناوچەی دیکەی شارەکە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنترۆڵکراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە دراونەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، چەکدارانی داعش فڕۆکەخانەی شارەکە و هەندێ لە ناوچەکانی دیکەی موسڵیان خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە لە ناویاندا تەلاری (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا)ی تێدایە کە دەکەوێتە گەرەکی تەیەران لە باشووری شارەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی موسڵ و تەلاری پارێزگا.
هەروەها راگەیەنراوە، کاربەدەستانی حکومیی شارەکەیان جێهێشتووە.
چەکدارانی داعش هەوڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارەکە دەدەن و بە خێرایی لە پێشڕەویدان.،
لە لایەکی دیکە، هەریەکە لە کەناڵەکانی سەما و نەینەوا ئەلگاد، پەخشی خۆیان راوەستاند.