Tayfun Salcı
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2018
له‌نده‌ن - AA
ساڵانه له به‌ریتانیا و وێڵز، 85 هه‌زار ژن رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌بنه‌وه.
رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی قه‌یرانی ده‌ستدرێژی (Rape Crisis)، كه كاری لێكۆڵینه‌وه و هاوكاریی ده‌روونیی قوربانییانی دهستدرێژییهكانه، له راپۆرتێكدا ئاشکرای کردووە كه له ساڵی 2016 بۆ 2017، 202 هه‌زارو 666 حاڵه‌تی هه‌واڵدان بۆ ئەنجامدانی ده‌ستدرێژیی سێكسی دراوه.
له‌و قۆناغه‌دا، 67 هه‌زارو 59 كه‌س له قوربانییانی ئه‌و دیارده‌یه، له هاوكارییه‌كانی رێكخراوه‌كه سوودمه‌ند بووه و ئه‌م ژماره‌یه بەراورد بە ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 16 زیادیكردووه.
رێژه‌ی لەسه‌دا 42ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رێكخراوه‌كه هاوكاریی كردوون، له‌ته‌مه‌نی منداڵیدان و رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، رێژه‌ی لەسه‌دا 93ی قوربانییانی ده‌ستدرێژیی سێكسی، له ژنان پێكهاتووه.
دوو هه‌زار و 651 له‌و قوربانییانه، ته‌مه‌نیان له‌خوار 15 ساڵییه‌وه‌یه و رێژه‌كه‌یان بەراورد بە ساڵی رابردوودا لە سه‌دا 55.25 زیادیكردووه. هه‌روه‌ها رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار 25 ساڵییه‌وه‌یه و ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر لە سه‌دا 36 زیادیكردووه.
هاوكات به‌پێی راپۆرته‌كه، رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌جارێك زیاتر ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 30 زیادیكردووه.
رێژه‌ی سه‌دا 20ی قوربانییه‌كان ره‌شپێست و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن و رێژه‌ی لەسه‌دا 25یش كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، ساڵانه له به‌ریتانیا و وێڵز، نزیكه‌ی 85 هه‌زار ژن و 12 هه‌زار پیاو رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌بنه‌وه. له‌و ولاته‌دا به‌تێكڕایی له‌هه‌ر كاتژمێرێكدا، 11 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی تۆمارده‌كرێت.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌و وڵاته له‌هه‌ر پێنج ژنێكی ته‌مه‌ن 16 بۆ 59 ساڵ، یه‌كێكیان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌بێته‌وه.