Abdullah Söylemez
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
ئاگری - AA
لە شاری ئاگری هاوشانی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ هەنگەوانی تیایدا پیشەیەکی پەرەپێدراوە و کۆکردنەوەی هەنگوینی هەنگی شاخ لە ناوچەکە بەردەوامی هەیە.
دەشتی سینەک کە لە وەرزی بەهاردا بەفری شاخەکانی نزیکی دەتوێتەوە و سروشتێکی جوانی هەیە لە گوندەکانی نزیکییەوە بە هۆی وەرزی کۆکردنەوەی هەنگوینی شاخ جموجۆڵێکی زۆر هەیە.
هەنگەوانەکان لە مانگی ئایاردا و لەگەڵ توانەوەی بەفردا بۆ ماوەی سێ مانگ بەرەو شاخەکان دەچن و لەسەر شانەی هەنگەکان ئێشکدەگرن، بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوینێکی باشتر و کوالیتی بەرز زیاتر خۆیان ماندوو دەکەن. هەنگەوانەکان دانە بەدانە شانە هەنگەکان کۆنترۆڵ دەکەن دوای ئەوەی سەری شانەکان پاک دەکەنەوە، دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی بەرهەمی هەنگوینەکان.
- نزیکەی هەزار و ٣٠٠ کۆمەڵە شانەی هەنگمان هەیە.
سەرۆکی ژووری هەنگەوانەکانی ئاگری، ئەڕۆڵ کڵچ لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات زیاتر لە هەزار جۆر گوڵ لە ئاگری هەیە.
ئەڕۆڵ کڵچ رایدەگەیەنێت بە هۆی جۆری گوڵەکان و جیاوازی پلەکانی گەرمای رۆژ و شەو، کوالیتی هەنگوینەکانی شارەکە بەرزە و ئاماژە بەوە دەکات کە شوێنی زۆر فراوانی هەیە و هەنگوینی ناوچە شاخاوییەکان زۆر پاکترن.
سەرۆکی ژووری هەنگەوانەکانی ئاگری، ئەڕۆڵ کڵچ دەڵێت "کۆکردنەوەی هەنگوین لە کۆتایی مانگی ئابەوە دەست پێ دەکات و تا ٢٠ی ئەیلوول بەردەوامی دەبێت. لە ئاگری ٢٨٦ هەنگەوان کار دەکەن. سەرجەم ٢٢ هەزار و ٣٠٠ شانەی هەنگمان هەیە. ئەمە بۆ ئاگری زۆر نییە. ئاگری لەتوانایدایە ١٠٠ هەزار شانەی هەنگی هەبێت".
ئەڕۆڵ کڵچ ئاماژەی بەوەدا کە کوالیتی هەنگوینی ئاگری زۆر بەرزە بە هۆی گوڵەکانی ناوچەکەوە و گوتی: "دەرمانڕێژکردن نییە. ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان کەمن. لەبەر ئەوەی زۆربەی سروشتین باخچەی میوەی نییە. ئاگری وەک شارەکانی تر نییە. هەنگوینی ئێمە بەتەواوی سروشتییە. هەنگوینەکەمان لە هەموو شوێنێک بۆ ژەمی بەیانیان قسەی لەسەر دەکرێت، بەڵام هەنگوینەکەمان زیاتر وەک چارەسەر وەهایە".