Abdullah Shukur/ Yusuf Aydın Deniz
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
بۆ وەرگرتنی دوا زانیاریی لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە گشت پارێزگاکانی ئەو وڵاتە سەردانی سایتیsecim.aa.com.tr بکەن.
ھاوکات لەم سایتەدا چرکە بە چرکە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ھەر پارێزگایەک و ناوی پاڵێوراوان و رێژەی دەنگی پارتە سیاسیەکان بڵاو دەکرێتەوە.
پرۆسەی ھەڵبژاردن لە دەرەوەی تورکیاش لە ٥٤ وڵات ١١٣ نوێنەرایەتی سندووقی دەنگدان دانرابوو بە جۆرێک کە پرۆسەی دەنگدان لە ٨ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد و لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کۆتایی ھاتبوو. ھاوکات بە فڕۆکەی تایبەتیش دەنگەکان بۆ تورکیا گواسترابۆوە.
پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی تورکیا لە تورکیا، لە سەعات ١٦:٠٠ و لە سەرجەم شارەکانی تورکیا لە کاژێر ١٧:٠٠ کۆتاییھات. دوابەدوای ئەوە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لەسەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە تورکیا دەستیپێکرد.
<iframe src="http://secim.aa.com.tr" scrolling="no" style="border: none; overflow: hidden;" width="1150" height="820"></iframe>