موسڵ
رۆژی ٢٩ی حوزەیران دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، خەلافەتی راگەیاند و داوای لە سوننەکان کرد بەیعەت بدەن بەو خەلیفەکەیان کە ئەبو بەکر بەغدادییە.
تورکمانە سوننەکانی دەڤەری تەلەعفەر رەتیانکردۆتەوە بەیعەت بەو خەلافەتە بدەن.
حەیدەر عەلی چۆلاك یەکێ لەسەرکردەی هۆزە تورکمانەکان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە دەڤەری تەلەعفەر هۆزە تورکمانەکان رەتیانکردۆتەوە بەیعەت بە خەلافەتەکەی داعش بدەن، هەر بۆیە چەکدارانی داعش ویستیان دەستدرێژیی بکەنە سەر گەورەترین ھۆزی توركمانە سوننەكان بە ناوی عەلی بەشار بەگ و ئەل عەباسین، ئێمەیش بەرپەرچەمان دانەوە و شەڕێکی توند لە نێوان هەردوولا هاتۆت ئاراوە."
چۆلاک ئاشکرایکرد لە نێوان هەردوولا کوژراو و بریندار هەیە و سەدان ماڵباتی تورکمان ناوچەکەیان چۆڵکردووە لە ترسی هێرشی چەکدارانی داعش.