ئەمڕۆ دووشەممە بەبەشداری ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و نوێنەری حكومی و لایەنە سیاسییەكان ، لەمۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ لەڕێوڕەسمێكدا بە دروشمی "لە فرمێسكەوە بۆ هیوا " یادی 26 ساڵەی تاوانی ئەنفال كرایەوە.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەكەی ئەمڕۆدا ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لەناو مۆنۆمێنتەكەدا دەستییان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین كرد و هەوڵیان دا ڕێگری لەكردنەوەی یادەكە بدەن ، بەگوتەی خۆیان تائێستا حكومەت و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان نەیتوانیوە وەك پێویست خزمەت بە كەسوكاری ئەنفالكراوان بكا و تەنها بەڵێنییان پێداون.
لە ڕێو ڕەسمەكەدا جگە لە خوێندنەوەی وتار و پێشكەشكردنی چەند چالاكییەكی هونەری ، لەلایەن نوێنەری حكومی و لایەنە سیاسییەكانەوە تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری ئەنفالكراوان دانرا.